ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە له بهرزبونهوهدایه و له 24 كاتژمێرى ڕابردووشدا، 99 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا و ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەكە 40 ھەزار كەسی تێپەڕاند.
بهپێى نوێترین ئامار كه لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاویكردهوه، 99 كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 910 كەس.
بهپێى ئامارهكه، سێ ھەزار و 60 كەسی دیكە ڤایرۆسەكەیان گرتووە و بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوونە، گەیشتە 40 ھەزار و 235 كەس لە تەواوی چین.
ئێستا 40 ھەزار و 554 كەس لە 29 وڵاتی جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسەكەن و سێ ھەزار و 331 كەسیش لە ڤایرۆسەكە رزگاربوونە و چارەسەری پزیشكیان بۆكراوە.
762 جار خوێندراوەتەوە