هه‌ردوو خولى تۆپى پێى هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا یه‌د ده‌گرن و 18 یانه به‌شدارى خوله‌كه ده‌كه‌ن، به‌پێى زانیارییه‌كانیش ئه خوله ده‌بێته شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین خول له جیهاندا.
ڕۆژنامه‌ى كیكه‌رى ئه‌ڵمانى بڵاویكرده‌وه، بۆ یه‌كخستنى هه‌ردوو خولى هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا گفتوگۆ له نێوان به‌رپرسانى تۆپێ ئه‌و دووڵاته به‌رده‌وامه و به‌پێى زانیارییه‌كان ناوى ئه‌و خوله ده‌بێته بى نى لیگ و له 18 یانه پێكدێت.
ڕۆژنامه‌كه راِشیگه‌یاندووه، كه پێشبینى ده‌كرێت داهاتى ئه‌و خوله تازه‌یه بگاته نزیكه‌ى 340 ملیۆن یۆرۆ و دواى ئینگلته‌را و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا ده‌بێته شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین خول له جیهاندا.
1586 جار خوێندراوەتەوە