هاوڵاتیەکى ئەمەریکى لە وڵاتى چین بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى
کۆرۆنا گیانى لەدەستدا.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە پەكینی پایتەختی چین گیانلەدەستدانی
یەكەم هاووڵاتی ئەمریكی توشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری ووهانی چین راگەیاند.
باڵیۆزخانەکە ناسنامەى هاوڵاتیە ئەمەریکیەکەى ئاشکرا
کردوە، كە پیاوێكی تەمەن (60) ساڵ بوە.
هاوکات لە بەیانى دوێنێ هەینیەوە تا شەممەى ئەمڕۆ، (86) كەسی
دیكە لە چین بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەى ئەوانەى تائێستا بەهۆى
توشبون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە (724) کەس و ژمارەى توشبوانیش
(34) هەزار و پێنج سەد کەسى تێپەڕاندوە.
827 جار خوێندراوەتەوە