قودس: لە رووداوێكی شێلاندا بە ئۆتۆمبێل 14 ئیسرائیلی برینداربوون

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 06/02/2020
جیهان
+
-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە ناوچەیەكی خۆرئاوای شاری قودس روویدا و بەهۆیەوە 14 ئیسرائیلی برینداربوون. 

 

 سەرچاوەكانی هەواڵ لە قودسەوە بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەیەك كە تایبەتە بە شوێنی چێشتخانە و قاوەخانە، ئۆتۆمبێلێك خۆی كردووە بە ناو خەڵكدا و لە ئەنجامدا 14 كەس برینداربوون. 

 

سەرچاوە تەندروستییەكان ئاماژەیان بەوەكردوە، لەو 14 كەسەی گەیەنراونەتەوە نەخۆشخانە، كەسێك برینی سەختە و كەسێكیش برینی مامناوەند، 12 كەسەكەی تریش برینیان سوك بووە. 

 

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاندوە، گەڕان بەدوای ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشەكەی پێكراوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەدۆزراوەتەوە. 

 

هاوكات سەرچاوەیەكی سەربازی بە فرانس پرێسی راگەیاندوە، سوپای ئیسرائیل زانیاری سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێكی لەو جۆرە هەبووە، بەڵام نەتوانراوە پێشی پێبگیرێت. 

938 جار خوێندراوەتەوە