هەڵبژاردەی پێشکەوتووانی کوردستان لە پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2020 لە مەقدۆنیا بهشدارى دهكات کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ لە هەرێمی جێرس لە لەندەن، بە ئامادەبوونی سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، دووەمین رۆژی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفا بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیە بریاردرا بە بەشداری پێکردنی هەڵبژاردەی پێشکەوتووانی کوردستان لە پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2020 لە مەقدۆنیا، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
کۆنیفا، یەکێتییەکی تۆپی پێی نێودەوڵەتییە، دوو ساڵ جارێک پاڵەوانیەتی تۆپی پێ بۆ هەڵبژاردەی هەرێمە بێ وڵاتەکان ئەنجام دەدات، بۆ زانین هەڵبژاردەی کوردستان لە ساڵی 2012 پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بە دەستهێنا، پاڵەوانیەتییەکەیش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
1477 جار خوێندراوەتەوە