لەدوای سڕکردنی.. ناسری عەمامەکەی لادەبات: لەناوم بەرن و ڕزگارم بکەن

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 26/01/2020
عێراق
+
-

ئەسعەد ناسری، وتارخوێن و پێشنویژی کوفە لە بزوتنەوەی سەدر، لەدوای سڕکردنی لەلایەن سەدرەوە عەمامەکەی لادەبات و دەڵێت، من لەگەڵ عێراقییەکانم.

 

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، ڕۆژی شەمەی رابردوو رایگەیاند، کارو چالاکییەکانی ئەسعەد ناسری وتارخوێنی کوفەی سڕکردووە.

 

دوای ئەوەش، ئەسعەد ناسری لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، بە بڕیارەکەی سەدر ڕازییە، وتوشیەتی عەمامەکەی لادەبات لەبەر خۆشەویستی بۆعێراقییەکان و ناسریە و شۆڕشگێرەکان.

 

جەختیشیکردۆتەوە، ئەو لەگەڵ عێراقییەکانە، دەشڵێت، "لەناوم بەرن و نەجاتم بەن لەبەر ئەوەی بیری شەهیدەکان دەکەم".


5616 جار خوێندراوەتەوە