ئەمڕۆ شاژنی بەریتانیا کۆتایی بە چیرۆکی بڕیگزت هێنا و
واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسای جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەوروپا کرد.
شاژنە ئێلیزابێسی دووەم ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسەندکرد و
واژۆی لەسەر کرد، کە تایبەتە بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەوروپا لە ٣١ی ئەم
مانگەدا.
بەم جۆرەش پڕۆژە یاساکە بوو بە یاسا و دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
ئیمزاکەی شاژن، کۆتایی بە جیرۆکی ٤٧ ساڵەی مانەوەی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەهێنێت.
بەپێی رێککەوتنی نێوان بەریتانیا و ئەوروپا (برێگزت)،
بەریتانیا تاکو ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩بە کردەیی وەک ئەندامی یەکێتی ئەوروپا
دەمێنێتەوە، بەڵام لە بڕیارە سیاسییەکانی یەکێتییەکەدا پێگەی نابێت. لەم ماویەشدا
هەردوولا بۆ رێککەوتنیکی بازرگانی فراوان گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبن.
ئەگەر بەریتانیا بیەوێت کاتی مانەوەی درێژ بکاتەوە، ئەوا
دواین بەروار مانگی حوزەیرانی ئەمساڵە، بەڵام حکومەتەکەی جۆنسۆن رایگەیاندووە،
داوای درێکردنەوە ناکات و بگەن بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا یان نا، ئەوا لە
٣١ی ئەم مانگەدا کۆتایی بە چیرۆکی مانەوەیان لەگەڵ ئەوروپا دەهێنن.
ساڵی ٢٠١٦ لە ریفراندۆمێکدا، لە سەدا ٥٢ی خەڵکی بەریتانیا
دەنگیان بە جیابوونەوە و لە سەدا ٤٨ دەنگیان بە مانەوە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دا.
10347 جار خوێندراوەتەوە