وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، کێشەى خەرجکردنى کرێى
وانەبێژى بۆ مامۆستایانى باخچەى ساوایان چارەسەر کراوە.
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی
بەوە کردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە (22/1/2020)، بە ڕێنماییەک کێشەى کێشەى خەرجکردنى
کرێى وانەبێژیان بۆ مامۆستایانى باخچەى ساوایان چارەسەر کردووە.
بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندن و پەیوەندیەکانى وەزارەتى دارایى
هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، کە رێنمایى پەیوەست بە گێڕانەوەى قەرزى ئاسانکارى بانکیان
دەرکردوە.
14410 جار خوێندراوەتەوە