لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات، ژیان و ئاسایشی خۆپیشاندەران بپارێزن.
ئەحمەد کینانی ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای KNN راگەیاند، ئاژاوە و توندوتیژییەکانی بەشێک لە خۆپیشاندەران و داخستنی دەرگای فەرمانگەکانی حکومەت لە بەشێک لە پارێزگاکان لەماوەی ڕابردوودا رەتدەکەنەوە.
وتیشی، چاودێرییەکی وردی خۆپیشاندانەکان دەکەن کە لە مانگی 10 ی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، دەربارەی ئەو ڕووداو و پیشێلکارییانە، بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار و وەزارەتی ناوخۆ کردووە.
کینانی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکەیان ئەو ئاژاوە و کارە تیکدەرانانە رەتدەکاتەوە کە هەندێک کەس لە ناو خۆپیشاندەرانەوە ئەنجامی دەدەن.
596 جار خوێندراوەتەوە