سێ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێكدا جیابوونەوەی خۆیان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و دەڵێن، بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن سەرۆكی جوڵانەكەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، بۆیە لەمەودوا وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێننەوە.
ئەمەش دەقی راگەیەنراوەكە:
راگەیاندراوێك بۆ خەڵكی كوردستان
وەكو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەمو شێوەیەك موچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەتدەكەینەوە، وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دەستەبەرداری موچەی پارلەمانیی-ش ببین.
چەند مانگێكیشە بەهۆی بەلارێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی "نەوەی نوێ"وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە.
ئێمە خەڵكانێكین، پارەی خەڵكمان نەخواردوە و پارەی حكومەتیشمان لانییە (بەڵكو پارەیشمان لای حكومەتە) و "موزایەدە"یش بەسەر دەنگدەران و هاوپیشە و خەڵكانی غەدرالێكراوی كوردستان-ەوە ناكەین و بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن دا دەبین لە ماف و داخوازیی رەوای دەنگدەران و خەڵكی جوامێری كوردستان.
پەرلەمانتاران:
- دیاری ئەنوەر.
- سیروان بابان.
- مەم بورهان قانع.
16036 جار خوێندراوەتەوە