نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌ێنێت، به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه و دەبێت رێگری لێ بکرێت.
جینین هێنیس پلاسخارت نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوای ده‌ستكردنه‌وه به چاكسازی ده‌كات لە عێراق و نیگه‌رانی خۆیشی سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ لەو وڵاتە ده‌رده‌بڕێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێویسته داواكاریی خۆپیشاندەرانی عێراق جێبه‌جێبكرێن، ده‌شڵێت، راسته پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگادا تا رادده‌یه‌ك سه‌خته، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی پێویستیشدایه.
له ڕاگه‌ێندراوێكیشدا ده‌ڵێت، له‌م مانگانه‌ی دواییدا، سه‌دان هه‌زار عێراقی له هه‌موو چین و توێژه‌كاندا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی هیوا بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتری بێ گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه، له‌لایه‌كی دیکەیشەوە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران و چه‌ندان به‌ڵێنی جێبه‌جێ نه‌كراوی ساڵانی رابردوو بوونه‌تە مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی متمانه.
جینین هێنیس پلاسخارت ئەوەیشی راگەیاندووە، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تا ئێستا نراون سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك هه‌ڕ بێ بایه‌خ ده‌مێننه‌وه ئەگه‌ر ته‌واو نه‌كرێن، جگە لەوەیش پرۆسه‌ی هه‌ستانه‌وه، یه‌كێتیی و یه‌كڕیزیی ناوخۆیی پێویستی بە بڕیاری ژیرانەیە له‌هه‌مبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی بێگانه‌دا یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئارامیی عیراق بشێوێنن، هەیە.
ئەو باسی لەوەیشکردووە کە چڕبوونه‌وه‌ی گرژییه هه‌رێمییه‌كانی ئه‌مدواییه بوونه‌تە مایه‌ی لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر كاره ناوخۆییه نیوه‌چڵه‌كان، هەروەها په‌ره‌سه‌ندنه جیۆپۆلیتییه‌كان نابێت ببنه مایه‌ی فه‌رامۆشكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵكی عیراق، چونكه ئه‌مانه ته‌نها ده‌بنه مایه‌ی توڕه‌یی و بێمتمانه‌یی زیاتر.
نێردەی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە وێڕای هاندانی کاربەدەستدانی عێراق بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران، هەروها داوایشی له خۆپیشانده‌ران کردووە کە ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان بپارێزن و رێگە بە کەسانی تێکدەر نەدەن رێرەوی خۆپیشاندانەکان بە ئاراستەیەکی تر بەرن.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، كه به‌كارهێنانی توندوتیژی بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵکردن نییه و دەبێت رێگری لێ بکرێت، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه و دادوه‌ریی له‌پێناو قوربانییان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و ره‌واییبوون و هه‌ستانه‌وه، زۆر گرنگن.
607 جار خوێندراوەتەوە