سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک
لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی پێکهاتەی تورکمان لە کەرکوک، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانیان کرد و
داوایانکرد دامەزراندنەکە رابگیرێت.
بەشێک لە دەرچووەکان بە
هێلکە هێرشیان کردە سەر بینای پەروەردە و بەو هۆیەشەوە دەوامی پەروەردە راگیرا و
فەرمانبەرەکان نێردرانە ماڵەوە.
دامەزراندنی ٢٨٤١ پلەی دامەزراندن
لە کەرکوک، نیگەرانی زۆری کورد و تورکمانی لێکەوتۆتەوە و دەڵێن نا دادپەروەردی لە دامەزراندنەکە کراوە و مافی کورد و تورکمان خوراوە.
ئەمەش چەندین جارە دەرچوانی کورد و تورکمان خۆپیشاندان و گردبونەوە دژی دامەزراندنەکە ئەنجامدەدەن.
دوێنیش لیژنەی پەروەردەی
پەرلەمانی عێراق نوێنەری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوکی
بانگهێشت کرد و بڕیاریدا رێکارەکانی تایبەت بە دامەزراندنەکە رابگیرێت هەتا لێکۆڵینەوە
لێ دەکرێت.
842 جار خوێندراوەتەوە