حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت چەکدارەکانیان پابەندن بە یاسا و گوێڕایەڵی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانن.
لە راگەیەندراوەکەدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەشکردوە" پابەندین بە رێنماییەکانی مەرجەعی باڵای ئاینیی و پاراستنی شکۆی دەوڵەت.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە حەشدی شەعبی جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەوەی، دەبێت چەک تەنیا لە دەست دامەزراوە سەربازیی و ئەمنیەکاندا بێت.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی یاسای حەشدی شەعبی کە خولی پێشووی پەرلەمان پەسەندیکردوە، دەبێت حەشدی شەعبی بەشێک بێت لە دامەزراوە ئەمنیەکان و لەژێر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیراندا بێت.
4286 جار خوێندراوەتەوە