ئەمریكا لە عێراق ناكشێینەوە

KNN : Kurdish News Network
06:46 - 10/01/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هەر وەفیدێكی ئەمریكا سەردانی بەغداد بكات گفتوگۆ لەسەر كشانەوەی هێزەكان ناكات. 

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ئیدارەی ئەمریكا پێی بوونی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عێراق، كارێكی پێویستە. 

راشیگەیاندوە، پێویستە ئەمریكا و عێراق گفتوگۆ بكەن نەك تەنها لەبارەی دۆخی ئەمنی، بەڵكو سەبارەت بە هاوپەیمانی دارایی و ئابوری و دیبلۆماسی نێوانیشیان. 

ئۆرتاگۆس راشیگەیاندوە، هەر وەفدێكی ئەمریكی سەردانی بەغداد بكات، گفتوگۆ دەكات لەبارەی رێكخستنەوەی پابەندبوون بە رێكەوتنی ستراتیژی نێوانیان، نەك كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق. 

ئەوەش لە دوای ئەوەدێت كە پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای كردبوو، واشنتۆن وەفدێك رەوانەی عێراق بكات، بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە چۆتێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریكا. 

598 جار خوێندراوەتەوە