له چوارچێوهى یارییهكانى قۆناغی پێش كۆتایی جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا ئەمشەو هەردو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی روبەروی یەكتر دەبنەوە.
یارییهكه یارى چونهو له یاریگاى ئۆڵترافۆردى تایبهت بهیانهى مانچستهریونایتد بەڕێوە دەچێت و كاتژمێر 23:00 دهبێت.
بۆ ئەم یارییە مانچستەر یونایتد لە تواناكانی هاری ماگوایەر بێ بەش دەبێت بە هۆی پێكانەوە و لە ریزەكانی یانەی مانچستەر سیتیش ئەگەری زۆرە هێریك لاپۆرت و ئۆتامێندی بەشداری یارییەكە بكەن، ئهوهش دواى چاكبونهوهیان له پێكان.
1052 جار خوێندراوەتەوە