نوێنەری سیستانی: دەبێت ئەو کەسانە سزا بدرێن گەنجەکەیان هەڵواسی

KNN : Kurdish News Network
01:37 - 13/12/2019
عێراق
+
-

نوێنەری سیستانی رایگەیاند، دەبێت بە زوترین کات ئەو کەسانە سزابدرێن کە گەنجەکەی بەغدایان هەڵواسیوە.

ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا وتی، دەبێت ئەو کەسانە دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە کە گەنجەکەیان لە مەیدانی وەسبەی بەغدا کوشت و هەڵیانواسی.

جەختیشیکردەوە، دەبێت خۆپیشاندانەکان بە هێمنیی بەڕێوەبچن و تەنها دەوڵەت چەکی پێبێت.

دوێنێ بەشیک لە خۆپیشاندەرانی مەیدانی وەسبەی شاری بەغدا، گەنجێکیان دەستگیرکرد و دوای ئەشکەنجەدان کوشتیان و هەڵیانواسی، خۆپیشاندەران رایانگەیاند، گەنجەکە چەکی پێبووە، تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و چەند خۆپیشاندەریکیشی کوشتووە.




 
691 جار خوێندراوەتەوە