ڤیدیۆ.. پیاوێک بۆ رزگارکردنی خەسوی گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە

KNN : Kurdish News Network
06:06 - 08/12/2019
جیهان
+
-

لە شاری بەیئغڵوی تورکیا، پیاوێک بۆ رزگارکردنی خەسوی لە نێو ئۆتۆمبێلێکی گڕگرتوودا، گیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە.

زاواکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و خەسوشی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە. لە کاتی رۆشتندا ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرتووە.

لەگەڵ ئەوەی بڕ و هێزی ئاگرەکە زۆر بووە، زاواکە توانیویەتی لە دوایین ساتدا خەسوی لە ئۆتۆمبێلەکە رزگار بکات.

دەربارەی رووداوەکە شۆفێرەکە کە ناوی نەجاتی سۆکمەنە دەڵێت، " لە ناکاوێکدا ئۆتۆمبێلەکە وەستا، دووبارە کارم پێکردەوە دوکەڵی لێهەستا و گڕی گرت. هاوسەرم، مناڵەکەم و خەسوم لەگەڵ بوون. خەسوم خاوەن پێداویستی تایبەتە، بۆ ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکە دەریبهێنم هەوڵێکی زۆرم دا."

ژنەکەش کە ناوی عەزیزە شاهینە وتی، "زۆر ترسام، من ناتوانم رێبکەم، زاواکەم رزگاری کردم."

بۆ بینیی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

5097 جار خوێندراوەتەوە