کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لەبارەی دۆخی سوریاوە بەڕێوەچوو

09:20 - 03/12/2019
جیهان

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵیدا بەرپرسانی یەکەمی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و تورکیا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە دۆخی سوریا.

 

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن، و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە کەبەشێوەیەکی داخراو و دوور لە چاوی کامێراکان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن، بەڕێوەچوو، ماوەی ٥٠ خولەکی خایاند.

لەدوای کۆبوونەوەکەش، لەکاتی جێھێشتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێک سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: "زۆر باش بەڕێوەچوو".

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە لێدوانە دژەکانی سەرۆکی فەرەنسا و تورکیا بەردەوامی هەیە و پیشتر تورکیا مەرجی دانابوو، کە پێویستە ئەندامانی ناتۆ یەپەگە بخەنە لیستی تیرۆرەوە و فەرەنساش دژایەتی ئەو بڕیارەی کرد.

2893 جار خوێندراوەتەوە