نەتەوە یەکگرتووەکان: ٤٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون

KNN : Kurdish News Network
06:30 - 03/12/2019
عێراق
+
-

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، تاکو ئێستا ٤٠٠ خۆپیشاندەری عێراقی کوژراون و ١٩ هەزاری دیکەش بریندارن.

جێنین هێنیس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، لە عێراق کردەکانی دەستگیرکردن، رفاندن و کوشتن بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامدەدرێن. هیچ پاساوێک نییە بۆ کوشتنی ئەو خۆپیشاندەرە گەنجانەی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوەدەبەن.

وتیشی، داخستنی دەزگاکانی راگەیاندن و پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئاماژەن بۆ ترسی دەسەڵاتداران لە خۆپیشاندانەکان، دەسەڵات دەستی داوەتە بەکارهێنانی توندوتیژی کە بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران.


ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

673 جار خوێندراوەتەوە