حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغدا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا
دەڵێت" لە قۆناغی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتوو بەشداربووین و
ڕێککەوتن هەیە لەسەر مافە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و هیوادارین ڕێککەوتنەکە وەک
خۆی جێبەجێ بکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە
"شاندی حکومەتی هەرێم کە سەردانی بەغدایان کردبوو بۆ ڕێککەوتن، وردەکاری
ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تاوتوێکردووە و
ڕایانگەیاندووە کە ڕێککەوتن کراوە و هیوادارن هەموو لایەک پەیوەستبن بە
ڕێیکەوتنەکەوە".
9412 جار خوێندراوەتەوە