بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو
تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە لە گۆڕستانی کارگەی قیر دزیان کردووە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردوە دوای زانینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی
بە بوونی دیاردەیەکی دزیکردن لە گۆڕستانی کارگە قیر ، دوو تۆمەتباریان
دەستگیرکردووە کە 12 تەنکی ئاویان لە ناو گۆڕستانەکە دزیووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە
کراوەتەوە هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراون.
16704 جار خوێندراوەتەوە