خۆپیشاندەرانی نەجەف هێرشیان کردە سەر مەرقەدی باقر حەکیم

10:54 - 03/12/2019
عێراق

خۆپیشاندەران لەشاری نەجەف، هێرشیان کردە سەر مەرقەدی باقر حەکیم و، لە ئەنجامدا 2 خۆپیشاندەر کوژران و 12 تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە دیجتاڵ میدیای KNNی راگەیاند سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ویسوتیانە بچنە ناو مەرقەدی حەکیمەوە، بەڵام لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە بە چەک وەڵامدراونەتەوە و لە ئەنجامدا 2 کەس کوژران و 12 کەسیش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەچەند رۆژی رابردوودا لەنەجەف، چەند جارێکی تر خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو مەرقەدی حەکیمەوە بەڵام رێگەیان پێ نەدراوە.

777 جار خوێندراوەتەوە