بەهۆی هەڵکردنی زریانەوە هەزاران هاوڵاتی
فلیپینی ناوچەکانیان بەجێهێشتووە.
دوای ئەوەی راگەیەندرا لە چەند کاتژمێری
داهاتوودا زریان و تۆفانی کاموری لە کەناراوەکانی باکوری رۆژهەڵاتی فلیپین دەدات،
خەڵکی ناوچەکە بۆ شوێنەکانی دیکەی وڵاتەکە گواسترانەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە دورگەی لوزۆن کە قەرەباڵخترین
شوێنی نیشتەجێبوونی وڵاتەکەیە بارانێکی بەلێزمە ببارێت و دواتر بیکات بە زریان و تۆفان.
هەر بەهۆی کاریگەریی چاوەڕوانکراوی زریانەکەوە
بڕیاردراوە فڕۆکەخانەی نینۆی ئاکوینۆی پایتەخت بۆ ماوەیەکی کاتیی دابخرێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی وڵاتەکە، خێرایی
زریانەکە دەگاتە ١٥٠ بۆ ١٨٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
778 جار خوێندراوەتەوە