ژمارەیەک سەرباز و ئەندامی گروپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا کوژران

02:28 - 01/12/2019
جیهان

لە تەقینەوەیەکدا لە شارۆچکەی تەل حەلەف، ژمارەیەک سەربازی تورکیا و گروپە چەکدارە نزیکەکانی سوپای تورکیا کوژراون و برینداربوو.

 

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری ئاشکرایکردووە "بارەگایەکەی هاوبەشی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە سوپای تورکیا بە تەقینەوە کراوەتە ئامانج و زیان بەر شوێنەکە کەوتووە".

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لەسەر ئەو شتانەی تاڵانیان کردووە بۆتە شەڕیان و دوو کەس لەو شەڕەشدا کوژراون.

ئەو ئاژانسە سورییە ئاماژەی بەوەکردووە کە سوپای تورکیا چەک و جبەخانەی گەورەی لەناوچە داگیرکراوەکان جێگیرکردووە و ڕۆژی هەینی چەکی زیاتری ڕەوانەی گوندەکانی “تل محمد”، “عنیق الهوی”، و “المحمودیه”  کردووە.

1272 جار خوێندراوەتەوە