پوتین باسی هاوکارییەکانی نێوان ڕوسیا و هەسەدە دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 01/12/2019
جیهان
+
-

سەرۆککۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند، پۆلیسی وڵاتەکەی چووتە سنوورەکانی سوریا و تورکیا و ئەو ناوچانە کوردەکانی لێیە و ئەوان هاوکاری باشی پۆلیسە ڕوسییەکانیان کردووە.

 

ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕوسیا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە "بەشێک لەو خاڵە ئەرێنیانەی کە لە سنوورەکانی باکوری سوریا و تورکیا بە دەستهاتووە ئەنجامی هاوکاری و هەماهەنگی هەسەدەبووە لەگەڵ پۆلیسی ڕوسیا".

وتوشیەتی "خەڵکی دەزانن کە ڕوسیا پارێزەری ئەوانە لە سوریا و پێشوازیمان لێدەکەن، ڕەنگە هەندێک گرژی هەبێت، بەڵام ئێمە ڕووبەڕووی میهرەبانی خەڵکی کورد بوینەتەوە لە ناوچەکەدا".

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا هێزە کانیان لە سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا گەشتی ڕۆژانە دەکەن، ئەگەرچی لەلایەن دانیشوانی ئەو ناوچانەوە پێشوازی لە گەشتە هاوبەشەکە نەکراوە، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوکاری تەواوی سەربازە ڕوسییەکانیان کردووە.

1894 جار خوێندراوەتەوە