بەشار ئەسەد: ئەردۆغان چەکدارانی داعش دابەشدەکات بەسەر جیهاندا بۆ خەڵک کوشتن

KNN : Kurdish News Network
10:15 - 30/11/2019
جیهان
+
-

سەرۆکی سوریا سەرۆککۆماری تورکیا تۆمەتباردەکات بەوەی چەکدارانی داعش دابەشدەکاتەوە بەسەر جیهاندا و ئەوانیش لە وڵاتانی خۆیان خەڵک دەکوژن.

 

بەشار ئەسەد لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "تورکیا بەبێ ڕێککەوتنی وڵاتی دووەم چەکدارانی داعش ڕەوانەی ئەوروپا دەکاتەوە، کە ئەوەش ئەوپەڕی بێ ئەخلاقییە و دژی هەموو ڕێسا جیهانییەکانە".

وتیشی "ئەم کارەی ئەردۆغان بۆ ئەوەیە کە فشار بخاتە سەر ئەوروپا تا شتەکان بە دڵی ئەو تێپەڕێت، کە درێغی لە هیچ شتێک ناکەن تەنها بەس بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر ئەوروپا".

ئەسەد ڕۆڵی تورکیای بە ڕۆڵێکی ئاژاوەگێڕی ناوبردووە و وتویەتی ئەوەی تورکیا بە سادەیی دەیکات هاوکاری تیرۆرە بەڵام بە جۆرێکی دیکە.

لەبارەی شەڕی سوریاوە سەرۆکی سوریا ئاماژەی بەوەکردووە " ئەوە شەڕی من نییە، شەڕی سوورییەکان دژی تیرۆریزمە. کاتێک کە کۆتایی بهێنین بە تیرۆریزم سەرکەوتووین. تیرۆریستەکان هێشتا لە ناوچە باکوورییەکان ئامادەن، پرسێک کە زۆر مەترسیدارە ئەوەیە کە پاڵپشتییەکان لە ئەو تیرۆریزمە هێشتا درێژەی هەیە".

بەشار ئەسەد لە هەموو لێدوانەکانیدا باسی لە دەستدرێژی تورکیا بۆ خاکی سوریا و ڕۆڵی تەماحکارانەی ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیای کردووە.

1701 جار خوێندراوەتەوە