چیرۆکی کودەتا سەربازییەکەی شەوی رابردووی عێراق

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 25/11/2019
عێراق
+
-

 

 درەنگانی شەوی رابردوو پەیجی فەرمی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە فەیسبوک و تویتەر بڵاوی کردەوە فەریق تالب شەغاتی سەرۆکی دەزگاکە کودەتای سەربازی بەسەر حکومەتدا ئەنجامدەدات بەڵام دواتر، هەواڵەکە ڕەتکرایەوە.

 

دواتر دەزگای دژە تیرۆری عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند هەردوو پەیجەکەیان هاک کراون لەکاتێکدا هەردوو پەیجەکە بەفەرمی ناسێنراون و هاککردنی قورسە.

 

 

تالب شەغاتی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لەبەیانامەیەکدا رایگەیاند ئەوان پارێزەری وڵات و حکومەتی ئێستان و ئەو بەیانامەیە لەلایەن
هاککەرەکانەوە بڵاو کراوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە توانراوە پەیجەکەی فەیسبوک بگەڕێننەوە بەڵام هێشتا تویتەرەکەیان بۆ نەگەڕاوەتەوەو لەژێر دەستی هاککەرەکاندایە

24481 جار خوێندراوەتەوە