بەپێی
راپۆرتێک کەمتەرخەمییەکان لە بواری پزیشکییدا بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان
منداڵ.
راپۆرتێکی
بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ٢٠١٧ لە بەریتانیا ٤٢ منداڵ و سێ
دایک بەهۆی هەڵە پزیشکییەکان و چارەسەری هەڵەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەشێکی زۆری
ئەم رووداوانەش لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بوون.
لە
راپۆرتەکەدا هاتووە، زیاتر لە ٥٠ منداڵ بەهۆی ئەو هەڵە پزیشکییانەوە مێشکیان زیانی
پێگەیشتووە.
پسۆپرانی
ئەم بوارە کە زیاتر لە ٦٠٠ رووداویان لەم جۆرە تۆمارکردووە رایدەگەیەنن، ئەم
رووداوانە بەهۆی هەڵە پزیشکییەکانەوە بەردەوام لە زیادبووندان.
خێزانی
قوربانییەکانیش داوا دەکەن ئەوانەی کەمتەرخەمییان کردووە دادگایی بکرێن.
خزمەتگوزاری
تەندروستی نیشتمانی بەریتانیاش لەسەر ئەم رووداوانە داوای لیبوردنی کردووە.
1552 جار خوێندراوەتەوە