سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، زانیارییان لەبارەی کەسی سێیەمەوە هەیە کە
جێگرەوەی بەغدادییە و دەزانن لەکوێ دادەنیشێت و چی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لە وتارێکدا لە یانەی ئابووری نیۆرک ڕایگەیاند "''چاومان لهسهر كهسی سێیهمه كه هاتووهته شوێنی بهغدادیی. ئهو
سێیهم كهسه تووشی گرفتێكی گهوره بووهتهوه، چونكه دهزانین له كوێیه''.
وتیشی "ئێمە
داعشمان لەناو بردووە و ئەبوبەکر بەغدادیش کە سەرکردەی چەکدارەکان بووە بە زەلیلی
کەوتە بەردەست تیمێکی سوپاکەمان، ئەو کەسەشی کە بووەتە کەسی سێێەم و جێگرەوەی
بەغدادی کەسێکی بەدبەختە چونکە دەزانین لە کوێیە".
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئایندەی داعشەوە وتی ، هەر کەسێک بچێتە
شوێنەکەی بەغدادی پارێزراو نابێت و لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە دەکرێتە
ئامانج.
1074 جار خوێندراوەتەوە