بەرزبوونەوەی ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی عێراق

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 08/11/2019
عێراق
+
-

 سەرچاوەیەکی تەندرووستی عێراقی ئاشکرای دەکات تەنها لە خۆپیشاندانەکانی شاری بەسەرەدا ٨ کەس کوژراون و لە بەغداش شەش کەسی دیکە بەوەش ١٤ خۆپیشاندەر لە ٢٤ کاتژمێردا کوژراون.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوە دەکات تەنها لە بەسرە ١٥٠ کەس برینداربوون کاتێک هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکەن کە لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکە گردببونەوە.

لەگەڵ ئەوەش شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە لە بەغدا و دوای برینداربوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس شەش خۆپیشاندەر کوژراون.

 خۆپیشاندەران لە بەسرە دەڵێن، هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەبەردەم باڵاخانەی پارێزگا چەكیان بەكارهێناوە.

خۆپیشاندەران سەرەڕای ئەوەی گلەی دەکەن کە بە بۆمبی فرمێسک ڕێژ بە ئامانج دەگیرێن، ئاشکرای دەکەن لە زۆربەی شوێنەکان هێزە ئەمنییەکان چەک دژی خۆپێشاندەران بەکار دەهێنن.

966 جار خوێندراوەتەوە