وڵاتی ئیمارات
ئامادەنەبوو ڤیزا بداتە موفتی قودس بۆ بەشداری لە کۆنفرانسێکی
نێودەوڵەتیی لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو شێخ محەمەد حوسەین، موفتی فەلەستین بڕیاربوو لەسەر
بانگهێشتی ڕێکخراوێکی ئیسلامی بچێتە وڵاتی ئیماراتەوە، بەڵام داواکەی لەلایەن
دەسەڵاتدارانی ئیماراتییەوە ڕەتکرایەوە.
بڕیاربووە شێخ محەمەد حوسەین بەمەبەستی بەشدارییکردن
لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە ئەبوزەبی پایتەخت رێکخرابوو،
لەکاتێکدا ناوبراو لەلایەن رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامییەوە بانگھێشتی کۆنفرانسەکە
کرابوو.
سەرچاوەیەک ئاشکرایکردووە کاربەدەستانی فەڵەستین
بەھۆی ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ موفتی قودس کراوە، یاداشتێکی ناڕەزاییان داوەتە ئیمارات.
ماوەی چەند ساڵێکە ناکۆکی لەنێوان ئیدارەی فەڵەستین
و ئیمارات درووست بووە، ئەوەش بەھۆی پشتیوانیی ئەبوزەبی لە سەرکردەیەکی پێشووی فەڵەستینی
، محەمەد دەحلان کە لە بزووتنەوەی فەتح دەرکراوە.
1208 جار خوێندراوەتەوە