فیستیڤاڵی هه‌ڵۆین له‌ناو كۆشكی سپی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له سەرۆکی ئەمریکا و هاوسه‌ره‌كه‌ی شیرینیان دەبەخشیه ئه‌و منداڵانه‌ی هاتبونه ناو كۆشكی سپی.

هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، منداڵەکان هەریەکەیان و بەشێوەیەکی جیاواز و سەیر خۆیان گۆڕێوە، هه‌ندێكیان لە شێوەی دەینەسۆر و ئاژەڵه مه‌ترسیداره‌كان، یان له‌شێوه‌ی فریشتە، سەبەتەیەکیان بەدەستەوەیە و داوای شیرینی لە مالینا و دۆناڵد ترەمپ دەکەن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و مالینای هاوسه‌ری سەرسام بوون بە مناڵەکان و بەشێوەیەکی میهرەبانانە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكردن،هەروەها موزیكی تایبەت بە هەڵەوین لە کۆشکەکەدا لێدرا، جگە لە چەندین دیمەنی درەخت و کولەکە کە ڕازێنراونەتەوە لەشێوەی دارستان تا ئەم یادکردنەوەیە پیرۆزتر بکەن.


هەڵەوین، ڕۆژێکی پیرۆزی مەسیحیەکانە کە هەموو ساڵێک لە ٣١/١٠دا یاد دەکرێتەوە و منداڵان جلوبەرگی جۆراوجۆر دەپۆشن (لە شێوەی ئاژەڵ و دڕندە) و زۆرشتی دیکە، هه‌روه‌ها كوله‌كه‌ی گه‌وره له‌شێوه‌ی ده‌موچاو هه‌ڵده‌كۆڵن و مۆمی تێدا داده‌گیرسێنن، پاشان دەڕۆن لە دەرگای ماڵان دەدەن و بۆ وەرگرتنی شیرینی.

لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهان و کوردستانیش بە شێوەی جیاواز یادی هەڵەوین دەکرێتەوە لای گەورەکان و بەتایبەت خانەدان و ئەکتەرە جیهانیەکان، لەو شەوەدا ئاهەنگ دەگێڕن و بە جل و بەرگی سەیرو سەمەرە و مەیک ئاپی جۆراو جۆر خۆیان دەگۆڕن یان بۆ ئاژەڵێک یان بۆ جۆرە ڕوکارێکی ترسناک و لەم شەوەدا فلیمی ترسناک نمایش دەکەن.

مێژوی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ریتێكی ئاینی مه‌سیحی كه رۆژی 1ی 11ی هه‌موساڵێكیان ته‌رخانكردبوو بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیده‌كانیان، ئه‌وه‌ش به به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی به‌سه‌ر منداڵاندا، تا ئه‌و منداڵانه ئارامی ببەخشنه‌وه به‌سه‌ر رۆحی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه شیرینیه‌كه ده‌به‌خشنه‌وه.
هەروەها لەلای سکۆتلەندیەکان وئیرلەندیەکان فیستیڤاڵێکیان هەیە کە لە ڕۆژی ٣١/١٠ بۆ ١/١١ کە بەرە و زستان دەڕوات و سەرما و شەوی تاریک و سارد دەستپێدەکات، ئەوان پێیان وابووە کە ڕۆحی دێوەزمه‌كان دەگەڕێنەوە بۆ ئەم دنیایە، بۆیە ئەمان لەو ڕۆژەدا ئاگرێکی گەورەیان دەکردەوە و بە جل و بەرگ و شکڵی ترسناک خۆیان گۆڕیوە، تا ڕۆحەکان بترسێنن و بڕۆنەوە بۆ دنیاکەی خۆیان.
ئەم فیستیڤاڵەی سکۆتلەندیەکان و ئیرلەندیەکان، به‌هۆی نزیكی به‌رواره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ریته مه‌سیحیه‌كه‌دا، تێكه‌ڵیی دروستكرد و وردە وردە ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە و ئێستا ساڵانە لە ٣١/١٠ بۆ ١/١١ ئەم فیستیڤاڵە بەناوی هەڵەوین دەکرێت.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌چه‌ند ساڵێ رابردوودا ئه‌م نه‌ریته له‌شێوه‌ی فیستیڤاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شه‌وه ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌تی بۆ رێكده‌خرێت.
2496 جار خوێندراوەتەوە