کۆمپانیای ئەپڵ
بەکارهێنەرانی ئایفۆن پێنج و چوار ئێس ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر مۆبایلەکانیان بۆ وەشانی نوێ
ئەپدەیت نەکەنەوە چەند خزمەتگوزارییەکی وەکو ئەپستۆر و ئیمەیڵ لە کاردەکەون.
لە ئاگادارییەکدا کە
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن پێنج و چوار ئێس و چەند جۆرێکی ئایپاد ناردوویەتی،
هاتووە، ئەگەر بەکارهێنەران وەشانی مۆبایلەکانیان تاوەکو رۆژی ٣ی مانگی ١١ نوێ
نەکەنەوە، کێشە لە بەشی GPS و کات و بەرواری ئامێرەکانیان دروست دەبێت.
روونیشیکردووەتەوە، بەهۆی
دروستبوونی کێشە بۆ بەشی GPS و کات و بەرواری ئامێرەکان، خزمەتگوزارییەکانی وەکو ئەپستۆر و
ئایکلاود و ئیمەیڵ و وێب براوزەر کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە کات و بەروارەوە هەیە
کێشەیان بۆ دروست دەبێت و رادەوەستن.
هاوکات بەپیی راگەیاندراوەکەی ئەپڵ، پێویستە
پێش ئەو بەروارە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 5 وەشانی مۆبایلەکانیان بۆ 10.3.4
بەرزنەکەنەوە، هاوکات بەکارهێنەرانی ئایفۆن چوار ئێس و ئایپاد مینییش دەبێت
وەشانەکانیان بۆ 9.3.6 بەرزبکەنەوە.
11154 جار خوێندراوەتەوە