دوێنێ لە ناو
بارهەڵگرێدا لە نزیک شاری لەندەن، تەرمی ٣٩ کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ
پۆلیسی بەریتانیا ناسنامەی ئەو تەرمانەی ئاشکراکرد.
پۆلیسی بەریتانیا
رایگەیاند، سەرجەم ئەو تەرمانەی دوێنێ لە بارهەڵگرەکەدا دۆزراونەتەوە بە رەگەز
چینی بوون و هاوڵاتی وڵاتی چینن.
بەیانی دوێنی ئۆتۆمبیلێکی
بارهەڵگر کە لە وڵاتی بولگاریاوە چووبووە بەریتانیا و دوای پشکنین دەرکەوت ٣٩ کۆچبەری
تێدابووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
بارهەڵگرەکە لەناوچەی پیشەسازی وۆتەگڵەید لەلایەن
پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە و دوای دۆزینەوەی تەرمی ٣٩ کۆچبەرەکە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە
دەستگیرکراوە و دانی بەوەدا ناوە کە لە بولگاریاوە پەنابەرەکانی گواستووەتەوە بۆ بەریتانیا
و لە خاکی وێڵزەوە داخڵبووە.
19780 جار خوێندراوەتەوە