سه‌رۆكی توركیا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ڵامی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی دایه‌وه و وتی؛ "ئێوه به نه‌وت و دۆلارهكانتانهوه ده‌توانن قسه بكه‌ن و هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا به هه‌ڵوێسته‌كانی قسه ده‌كات"، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی نیگه‌رانی خۆیان دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕیبوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و ئاژانسی ده‌نگوباس، وتویه‌تی: "توركیا فریای عه‌ره‌به ئاواره‌كان ده‌كه‌وێت له‌و تیرۆره‌ی له وڵاتی سوریادا هه‌یه".
كۆبونه‌وه‌كه داخراو بووه و ته‌نها چه‌ند بڕگه‌یه‌كی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی نوێترین رێكه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سوریا و روسیا، كردبێت... به‌ڵام هێشتا به فه‌رمی توركیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندوه.
ئه‌ردۆغان به‌زمانێكی زۆر زبر ده‌دوێت و ڕوو ده‌كاته سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌ڵێت؛ "هه‌ر هه‌موتان كۆببنه‌وه ناگه‌نه ئاستی توركیا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو میسر و سعودیه و ئیمارات... هتد، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیایان كرد بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
23355 جار خوێندراوەتەوە