سبەی قۆناغی كۆتایی پاسكیلسواری عێراق لەسلێمانی بەرێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 08/10/2019
وەرزش
+
-

سبەی چوارشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، خولی پاسكیلسواری عێراق بۆ هەردوو ئاستی كوڕان وكچان، قۆناغی چوارەم وكۆتایی بەرێوەدەچێت.

 

 ئەمرۆ سێ شەممە ٨ی تشرینی یەکەمی٢٠١٩، وەکو ئامادەکارییەک بۆ سبەی، لەلیژنەی ئۆڵۆمپی شاری سلێمانی كۆبوونەوەی هونەری یەكێتی پاسكیلسواری عێراق بۆ یانەكانی بەشداربوو بەرێوەدەچێت.

 

یانەكانی تێكڕایی عێراق لە كوڕان وكچان لەسەر ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان ولاوان وپێشكەوتوان كێبڕكێی بەهێز هەیە، یانەكانی عێراق لەپاسكیلسواری لەم قۆناغەدا هەوڵی زیاتر دەدەن تا لەسێ یەكەمی خولەكەبن، تائێستاش لەسەر ئاستی كچان یانەكانی سناعە و نەورۆز و برایەتی پێشەنگ ولەسەر ئاستی كوڕان پێشكەوتوان یانەكانی سناعە وكۆیە وهەولێر لەپێشەنگن ولەسەر ئاستی لاوان یانەكانی ئامێدی و ئەولاد راجی و نەجدە پێشەنگن و لەسەر ئاستی تازە پێگەیشتوان یانەكانی ئەولاد راجی و ئاسۆ ورافیدەین ریزبەندی یانەكانیان گرتووە.


قۆناغی یەكەمی ئەم خولە لە شاری كەربەلا بەرێوەچوو،هەروەها قۆناغی دووەم لەشاری دهۆك بەرێوەچوو وقۆناغی سێیەم لەشاری دیوانیە بەرێوەچوو،بڕیاریشە سبەی چوارشەممە رێكەوتی 9/10/2019 قۆناغی چوارەم وكۆتایی لەشاری سلێمانی بەرێوە بچێت.

1211 جار خوێندراوەتەوە