ئەمڕۆ یەکشەممە، بە موشەک
هێرشکرایە سەر کەناڵی فوراتی سەربە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
میدیاکانی عێراق
بڵاویانکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سێ موشەک ئاراستەی کەناڵی فورات کراوە و لە
باخچەیەکی کەناڵەکە کەوتوونەتەخوارەوە و زیانی ماددی بە بیناکە گەیشتووە.
هاوکات، بە هۆی هێرشەکەوە
هەندێک لە بیناکانی تەنیشت کەناڵەکە زیانیان بەرکەوتووە و تا ئێستا بەرپرسانی حکومی
عێراق هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هێرشەکانەوە نەداوە.
شەوی رابردوو لە لایەن
چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشکرایەسەر هەریەک لە ئۆفیسەکانی کەناڵی ئەلعەرەبیە
کە ناوەندەکەی لە سعوودیەیە، کەناڵی دیجلە ناوەندەکەی لە عێراقە، کەناڵی NRT کە ناوەندەکەی لە هەرێمی
کوردستانی عێراقە. کەناڵی ئەهواز و زیقاری-ش کرابوونە ئامانجی هێرشەکان.
1691 جار خوێندراوەتەوە