مەرجەعی باڵای شیعەكان
لە عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی پاریزگاکانی عێراق یەکەم کاردانەوەی نیشاندا و
ڕایگەیاند، لە دەرەوەی حکومەت چەند کەسێک ڕابسپێرێت بۆ بەدواداچوونی کێشەکان.
عەلی سیستانی، مەرجەعی
باڵای شیعەكان لە عێراق لە ڕێگای نوێنەرەکەیەوە ڕایگەیاند "ئەگەر توندوتیژی
دژی خۆپیشاندەران بەکاربهێندرێت کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و ئەم پرسە دەبێت
هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە جدی وەریبگرن".
سیستانی
داوایکردووە ئەو لیژنەیەی لە دەرەوەی حکومەت پێکدەهێندرێت بەدواداچوونی جدی بکات
بۆ چارەسەر و سەرهەڵدانی کێشەکانی ئەمدواییەی پارێزگاکان.
دوای سێ ڕۆژ لە
خۆپیشاندان و کوژرانی نزیکەی ٤٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەس لە
خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان بەرپرسانی عێراق پەیامی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکان
بڵاوکردەوە و شەوی ڕابردووش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،
داواکاری خۆپیشاندان داواکاری ئەوانە و کاتیان دەوێت تا چارەسەری تەواوی کێشەکان.
3623 جار خوێندراوەتەوە