ڤیدیۆ... خۆپیشاندەران گەیشتنە فڕۆکەخانەی بەغداد

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 02/10/2019
عێراق
+
-

 

لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سورن لەسەر داواکارییەکانیان لە حکومەت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەگەڵ دووەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هیڵی ئینتەرنێتی لە پارێزگاکان ڕاگرت بۆ رێگریکردن لە زیاتر تەشەنە نەکردنی خۆپیشاندانەکان.

لە بەغدا و پارێزگای دیالە و شاری کەرکوک خۆپیشاندەران دژی بوونی نادادپەروەری و بێکاری و خزمەتگوزاری درووشم دەڵێنەوە و تا ئێستاش سێ خۆپیشاندان کوژراون.

تەلەڤزیۆنی عێراقییە ئاشکرایکرد کە لە پارێزگای میسان خۆپیشاندەران بینای ئەنجوومەنی پارێزگای میسانیان سوتاندووە.

لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراقدا هەوڵدەدەن بچنە بینا حکومییەکانەوە و لە شاری کەربەلا خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو بینا حکومییەکان کۆنترۆڵبکەن.

10940 جار خوێندراوەتەوە