هه‌وڵی ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی ناوچه‌ی 51ی ئه‌مریكا

08:25 - 21/09/2019
جیهان

ئەمریكا؛ هاوڵاتییان دەیانەوێت نهێنییەكانی ناوچەی 51 ئاشكرا بكەن
ئەمریكا؛ هێزە ئەمنییەكان رێگری لە هاوڵاتییان دەكەن سنوری ناوچەی 51 ببەزێنن
تا ئێستا نهێنییەكانی ناوچەی 51 لە ئەمریكا بەشاراوەیی ماونەتەوە
ئەمریكا؛ هاوڵاتییان ئاهەنگ دەگێڕن لە نزیك ناوچەی 51 

 

دوای بڵاوكردنەوەی بانگەوازێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك بە مەبەستی سەردانیكردنی ناوچەی 51 لە باكوری ویلایەتی نیڤادا، بۆ ئاشكراكردنی نهێنییەكانی یەكێك لە شوێنە هەرە شاراوەو پڕ نهێنیەكانی سەر رووی زەوی، دەیان هاوڵاتی لە نزیك ئەو ناوچەیە كۆبونەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگەیان پێ نەدرا سنوری ئەو ناوچەیە ببەزێنن، لەبەرامبەردا، هاوڵاتیان ئاهەنگێكی فراوانیان لەناوچەكەدا رێكخست، ئەوەش سەرنجی زیاتری هاوڵاتیانی بەلای خۆیدا راكێشا..


ناوچەی 51 ، دەكەوێتە باكووری ویلایەتی نیڤادای ئەمریكاوە، حكومەتی فیدراڵی ئەو وڵاتە خاوەندارێتی دەكات‌و لەلایەن هێزی ئاسمانییەوە بەڕێوەدەبرێت، رووبەرەكەی هیندەی چەند وڵاتێكی ئەوروپا دەبێت و یەكێكە لەشوێنە نهێنیەكانی سەر رووی زەوی..

 
هیچ جۆرە تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو و دەزگای هەوالگیریی وڵاتان نەیانتوانیوە نهێنیەكانی ئەم ناوچەیە بۆ جیهان ئاشكرا بكەن..

 

بەپێی ئەگەرەكان، ئەم ناوچەیە تایبەتە بەپڕۆژە رەشەكانی حكومەتی ئەمریكا، هەندێك دەڵێن: ناوچەكە بەشێكە لە پڕۆژەكانی كۆمسیۆنی وزەی ئەتۆمی ئەمریكا، هەندێك سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەكەن: تەكنەلۆژیای وا پێشكەوتووی تیایە، مرۆڤ بە 50 ساڵی دیكەش پێی ناگات و دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا، بە وردی چاودێریی ناوچەی 51  دەكات و هیچ كەسێك ناتوانێت لەدووری 20 كیلۆمەتر لێی نزیك ببێتەوە

 

لە مانگی حەوتی ئەمساڵ، چالاكوانانی تۆڕی كۆمەڵایەتی لە فیسبوك داوایان لەهاوڵاتیان كرد، بەكۆمەڵ سەردانی ناوچەی 51 بكەن بۆ ئاشكراكردنی نهێنییەكانی و 20 ئەم مانگە دەستنیشانكرا بۆ ئەو مەبەستە..

 

بەشێك لەو هاوڵاتیانەی كە بەشدارییان لەچالاكییەكەدا كردوە، ئاماژە بەوەدەكەن، ئەوان نایانەوێت پشێوی لەناوچەكەدا دروست بكەن و تەنها بۆ وەرگرتنی چێژ سەردانی ناوچەی 51یان كردوە.

 

سەرەتای ساڵی 2000، چەندین بابەت و قسە سەر لەسەر ناوچەی 51 بڵاوكرانەوە، گوایە ناوچەی 51 شوێنی دابەزینی بونەوەرە ئاسمانییەكانە بۆ سەر زەوی، بەشێك لەسەرچاوەكانیش ئاماژە بەوەدەكەن: ئەمریكا لەناوچەی 51 پەرە بە بۆمبی هایدرۆجینی و چەكی كیمیایی و سیستمی چەكی لەیزەر دەدات..

 

لەگەڵ هەموو ئەو دەنگۆیانەشدا، ئامانجەكانی ئەم بنكەیە و نهێنیەكانی تائێستا نەزانراون

 

7608 جار خوێندراوەتەوە