پنتاگۆن: لە پڕچەککردنی هەسەدە بەردەوام دەبین

KNN : Kurdish News Network
02:04 - 19/09/2019
جیهان
+
-

سەرەڕای نیگەرانی و ناڕەزایی توركیا، ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی چەك و كەرەستەی سەربازیی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەوەش هێندەی تر بارگرژیی لە نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە دروستدەكات.

كریس مایەر بەڕێوەبەری گروپی كار لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند، واشنتۆن بەردەوامە لە ناردن و دابینكردنی چەك و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و كەرەستە و پێداویستیی سەربازی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات، بۆ ئەوەی بەباشی ئەركی لەناوبردنی ڕێكخراوی داعش جێبەجێ بكەن و بەرەنگاریی كاری تیرۆریستیی پاشماوەكانیان ببنەوە لە سوریاو ناوچەكە.

ئەو قسانەی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریكا، هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە بەردەوامەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بەوەی كە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات لە سوریا دەكەن و هێزەكانی سوریای دیموكرات لەو ناوچەیە دەردەكەن.

1422 جار خوێندراوەتەوە