سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستێکی
نوێی موچەی راگەیاند و بەپێی لیستەکە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە موچەی ٢٩ وەزارەت
و دەستە و بەڕیوەبەرایەتی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، رۆژی یەکشەممە، ٢٢ی ٩ی
٢٠١٩، موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی سامانەسروشتییەکان، ئەوقاف، خوێندنی باڵا،
ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن،
ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەکرێت.
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دووشەممە ٢٣ی ٩ی ٢٠١٩، موچەی هەریەک
لە وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە، پالاندان، کشتوکاڵ، پیشەزای و بازرگانی،
رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.
هاوکات هەر بەپێی لیستەکە، رۆژی دووشەممە، ٢٣ی
٩ی ٢٠١٩، موچەی هەریەک لە دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی
دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن،
دەزگای مین، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران
دابەشدرکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٦ی ئەمساڵە و حەوتەم موچەیە بەبێ
پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان
کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی
هەیە.
16847 جار خوێندراوەتەوە