لە هێرشێكی چەكدارانی تاڵیبان
لە باشووری ئەفغانستان، لانی كەم 20 كەس كوژران و 95 كەسیش برینداربوون.
هێرش و پەلامارەكانی چەكدارانی تاڵیبان لە ئەفغانستان بەردەوامە، لە
نوێترین هێرشدا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ, بە لۆرییەكی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردەسەر
سوپای ئەفغانستان لە باشوری وڵات و بارەگایەكی سەر بە هێزە ئەمنییەكانیان كردە ئامانج.
بەپێی سەرچاوەكان، لانی كەم 20 كەس كوژران و 95 كەسیش برینداربوون،
پێ دەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ژمارەوەكان ڕوولەزیادبوون بكەن.
دوای شكستهێنانی دانوستانەكانی نێوان بزوتنەوەی تاڵیبان و حكومەتی ئەمریكا، هێرش و پەلامارەكانی تاڵیبان, بە چڕی لە ناوچە جیاجیاكانی ئەفغانستان و دژی حكومەت
و هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە دەستیپێكردوەتەوە.
700 جار خوێندراوەتەوە