به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كنێستی ئیسرائیل، هه‌ردوو پارتی لیكۆد‌و پارتی شین‌و سپی، ژماره‌ی كورسییه‌كانیان وه‌ك یه‌كه‌و 32 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌ردولاش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه حكومه‌تی ته‌وافوقی بنكه فراوان پێكبهێنن.
سه‌رۆكی پارتی ئیسرائیل به‌یتوناش، داوا له سه‌رۆك وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ردوو سه‌رۆكی پارتی لیكۆد و شین و سپیی راسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی هاوبه‌ش، كه سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌پاساوی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا وڵاته‌كه‌یان هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی جۆراوجۆری له‌سه‌ره.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل، پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته روبه‌ڕوی قه‌یرانی قوڵ ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پارتێك زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، پارتی شین و سپی، كه 32 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆش، كه پارته‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه، 32 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌هه‌موو هێزی خۆی ده‌جه‌نگێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆك وه‌زیران بمێنێته‌وه..
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، دوای جیاكردنه‌وه‌ی زیاتر له 92%ی ده‌نگه‌كان، هه‌ریه‌ك له پارتی لیكۆد و پارتی شین و سپی 32 كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌و ئه‌نجامه‌ش هیچ كام له‌و دوو پارته ناتوانن به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنن، بۆیه هه‌ردوولایان ئاماده‌ییان نیشانداوه له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه، حكومه‌تی ته‌وافوقیی پێك بهێنن.
هاوكات لیستی عه‌ره‌بی، ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیادی كردوه‌و گه‌یشتوه‌ته 13 كورسی په‌رله‌مان و له‌پله‌ی سێیه‌م دێت..
هه‌ریه‌ك له پارتی ئیسرائیل به‌یتونا و پارتی شاس، نۆ كورسیان به‌ده‌ستهێناوه.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆكی پارتی لیكۆد، سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا رانه‌گه‌یاند و دانیشی به به‌شكست نه‌ناو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
وتیشی، ئالنگاری و هه‌لی زۆریان له‌به‌رده‌مدایه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌گفتوگۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ پارت و لایه‌نه عه‌ربه‌كان نابات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان.
هاوكات، بینی گانتس، سه‌رۆكی پارتی شین و سپی، رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و شكستیشیان دووچاری بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ كردوه.
وتیشی، له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌ستی به‌گفتوگۆكردوه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی یه‌كگرتوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌فیگادۆر لیبه‌رمان، سه‌رۆكی پارتی ئیسرائیل به‌یتونا، داوای له‌سه‌رۆكی ئیسرائیل كرد، رۆژی هه‌ینی داهاتوو، بانگهێشتی سه‌رۆكی هه‌ردوو پارتی لیكۆد و شین و سپی بكات، كه هه‌ریه‌كه‌یان 32 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه، حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی بنكه‌فراوان پێكبهێنن، چونكه ئه‌وان له‌بواره‌كانی ئابوری و ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسی، له‌بارێكی نائاساییدان، بۆیه پێویستیان به‌حكومه‌تێكی ته‌وافوقی هه‌یه، نه‌ك حكومه‌تێك له‌ململانێی توند بێت له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و به‌رده‌وام روبه‌ڕوی متمانه وه‌رگرتن ببێته‌وه.
كنێستی ئیسرائیل له 120 كورسی پێكدێت‌و بۆ پێكهێنانی حكومه‌تیش هه‌مو حزبێك پێویسته زۆرینه‌ی 50+1 واته 61 كورسی به‌ده‌ستهێنَت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش فه‌رمییه‌كان، سه‌رۆكی ئیسرائیل، سه‌رۆك لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی 28 رۆژدا و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی، ئه‌وا 14 رۆژی دیكه مۆڵه‌تی پێده‌درێت.
1387 جار خوێندراوەتەوە