ئەو تایبەتمەندییانەی ژنان زیاتر سەرەنجڕاکێش دەکەن

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 18/09/2019
هەمەڕەنگ
+
-

بوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی لە ژناندا وایان لێدەکات زیاتر سەرنجڕاکێشبن و دەوروبەرەکەیان زیاتر گرنگییان پێبدەن.

 

 لە بابەتێکدا ماڵپەری لوبنان 24 گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانەی بڵاوکردووەتەوە.

تایبەتمەندییەکان:

پەیوەندییەکانی بەتینن:
پەیوەندییە تایبەتییەکانی تەنها لە چەند کەسێکی کەمدا کۆبووەتەوە، کەسێکی کۆمەڵایەتیی نییە و نایەوێت زۆر تێکەڵاوی خەڵك بێت و کەمتر هاوڕێی نوێ دروست دەکات.

کەم قسەدەکات:
ئەو ژنانەی کەم قسە دەکەن و وردەکاری ژیانی رۆژانەیان ناخەنەروو، زیاتر سەرنجی دەورووبەریان رادەکێشن.

کەسایەتییەکی هەستیاری هەیە:
هەرچەندە بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام کەسایەتییەکی هەستیاری هەیە و ئەگەر بەشێوەیەکی نمونەیی رەفتاری لەگەڵدا نەکرێت ئەوا هەستەکانی بریندار دەبێت.

متمانە بەخۆبوونی زۆرە:
ئەو ژنانەی کە زیاتر متمانەیان بەخۆیانە، تاڕاددەیەکی زۆر سووردەکەونەوە لە دەورووبەرەکەیان، بەئاسانی قایل نابن بە قسەی بەرامبەر و سەرسام نابن بەو شتانەی بۆیان دەکرێت.

جیهانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە:
ئەم ژنانە جیهانێکی تایبەت بە خۆیان هەیە و گرنگی نادەن بەوەی لە دەورووبەریان روودەدات.

گرنگیی بە وردەکاریی شتەکانی دەورووبەری دەدات:
بەهۆی ئەوەی کەسایەتییەکی ئارام و لەسەرخۆیان هەیە، هەموو وردەکارییەکانی دەورووبەریان هەست پێدەکەن، بەڵام هیچ وەڵامدانەوەیەکیان نابێت.

3454 جار خوێندراوەتەوە