ئاژانسی هەواڵی
تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل لە
لوبنان کۆنترۆڵ نەکرێت گەرووی هورمز ناکرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە شەڕی لوبنان
بووەتە تەوەری سەرەکیی دانوستانەکان و هیچ گفتوگۆیەک لەسەر پرسەکانی دیکە ناکرێت.
لە سەروبەندی
کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی تەسنیم لە
زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێرانەوە بڵاویکردەوە؛ هەڵگرتنی
گەمارۆی دەریایی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەس نییە، ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە
لوبنان بەردەوام بن و سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە مسۆگەر نەکرێت، هیچ دانوستانێک
لەسەر پرسەکانی دیکە ئەنجام نادرێت.
لە دوای
بەردەوامبوونی پێکدادانەکانی باشووری لوبنان و ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران
بەرامبەر بەو دۆخە، ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە
پێکدادانەکان و چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنیان خراوەتە ناو بەرنامەی کاری دانوستانەکانی
سویسرا.
لەلایەکی
دیکەوە، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی شاندی ئێرانی ڕایگەیاندووە، بەرنامەی سەرەکیی
کۆبوونەوەکانی ڕۆژی یەکشەممە، تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بەردەوامیی
پێکدادانەکان لە لوبنان.
132 جار خوێندراوەتەوە