له شارۆچكه‌ی ئیسلاحییە سەربە پارێزگای عه‌نتاب دوای لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ترێ، به رێگای نه‌ریتی ده‌ستكراوه به دروستكردنی دۆشاو.
ساڵانه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار دێكار له‌و شارۆچكه‌یه ترێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و جگه له فرۆشتنی ترێ به بازاڕه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه به‌شێكی وشك ده‌كرێت و ده‌بێته مێوژ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی ده‌كرێته دۆشاو.
هاوڵاتییان دوای لێكردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ترێیه‌كه جوان ده‌شۆنه‌وه و ده‌یگوشن پاشان له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه له‌ناو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌دا ده‌یكوڵێنن و ده‌یكه‌نه دۆشاو، به‌شێك له دۆشاوه‌كه بۆ زستان بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌شێكیشی لێ ده‌فرۆشن.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی ئیسلاحییه، دەڵێت ساڵانه نزیكه‌ی ١٣ تۆن دۆشاو له‌و شارۆچكه‌یه دروست ده‌كرێت.
1573 جار خوێندراوەتەوە