بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2019 -2020 ، پڕۆگرامی
كارامەیی و بەها كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەی ئەزموونی لە قوناغی بنەڕەتیدا دەخوێنرێت،
بە مەبەستی خستنەبواری جێبەجێكردن و ئەگەر سەركەوتووش بوو، ساڵی داهاتوو بەفەرمی دەخرێتە
پرۆگرامی خوێندنەوە و دەبێتە وانەیەكی گرنگ.
پڕۆگرامی كارامەیی
و بەها كۆمەڵایەتییەكان نوێترین پڕۆگرامی گشتگیرە كە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی كردوە, بۆ جێگرەوەی
پڕۆگرامی مافی مرۆڤ و مەدەنی لە خوێندنگا بنەڕەتییەكاندا، لە پارێزگای سلێمانی لە
58 خوێندنگە و لە پارێزگای هەڵەبجەش 5 خوێندنگا ئەزمون دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە لە
هەر خوێندنگایەك 2 مامۆستا بەشداریی خولێك دەكات لەسەر چۆنێتیی وتنەوەی پڕۆگرامەكە.
ئەمساڵ بە شێوەی ئەزموونی پڕۆگرامی كارامەیی و بەها كۆمەڵایەتییەكان
لە ژمارەیەك خوێندنگای بنەڕەتی پارێزگاكانی هەرێمدا تاقی دەكرێتەوە، دوای هەڵسەنگاندن
و سەرنج و تێبینییەكان، لە دوای سەركەوتنی ئەو ئەزموونە، ساڵی داهاتوو دەبێتە یەكێك
لە وانە گرنگەكان بەڵام تاقیكردنەوەی تێدا ناكرێت.
ژمارەیەك مامۆستای
ئەم پەیمانگایە, كە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر
و دكتۆران, چەند خولێكی مامۆستای سەركردەیانە بینیوە, بە مەبەستی وتنەوەی ڕێگای
وانەوتنەوە و گەیاندنی زانیاریی زیاتر, ڕێكخراوی یونسكۆش سەرپەرشتیی پرۆسەكە دەكات.
ئەو مامۆستایانەی
خولی سەركردەیان بینیوە و لە ئێستادا ڕاهێنان بە مامۆستایانی بنەڕەتی دەكەن، پڕۆگرامەكە
بە گرنگ وەسف دەكەن و ئاماژە بایەخی ناوەڕۆك و پەیامی پرۆگرامەكە دەدەن.
یەكێك لەو مامۆستایانەی
پسپۆڕییەكەی كۆمەڵایەتییە و فێرخوازی خولەكەیە , پڕۆگرامەكە بە پێویست دەزانێت بۆ
گەشەپێدانی بەها كۆمەلایەتییەكان.
بە پێی زانیارییەكانی KNN جگە لە پڕۆگرامی كارامەیی و بەها كۆمەڵایەتییەكان،
گۆڕانكاری لە پڕۆگرامی پەروەردەی ئیسلامی دەكرێت و ناوی وانەكە دەگۆڕێت بۆ مێژوی
ئایینەكان و ناوەرۆكەكەشی گشتگیر و فراوان دەكرێت.
7925 جار خوێندراوەتەوە