دوای چەندین هەفتە لە گفتوگۆ و دەنگۆی رۆشتنی نەیمار لە خولی فەڕەنسی، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی خولی فەڕەنسی و لە یاریکردنی یانەکەی بەرامبەر یانەی ستراسبۆرگ، نەیمار لە پلانی سەرەکیی یارێکردن دەبێت.
تۆماس توخل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لە نوێترین لێدوانیدا پێش یارییەکەی یانەکەی بەرامبەر ستراسبۆرگ ئاشکرای کرد، نەیمار وەکو یاریزانی یانەکەی بەشدار دەبێت بەڵام ئاشکرای نەکرد کە یاریکردنی ئەو یاریزانە بەشێوەی سەرەکی دەبێت یان لاوەکی.
روونیشیکردووەتەوە، نەیمار هەموو هەوڵێک دەدات لە یارییەکەیان بەرامبەر ستراسبۆرگ سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
ئەم لێدوانەی راهێنەری پاریس سان جێرمان لە کاتێکدا، لە ئێستادا دەنگۆی رۆشتی نەیمار و گەڕاونەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە یەکێکە لە گەرمترین پرسەکان و زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
2488 جار خوێندراوەتەوە