سەرۆك كۆماری ئێران ئامادەیی بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتننامە
ئەتۆمییەكە دەردەبڕێت، گفتوگۆكردنیش لەگەڵ ئەمریكا بەبێ لابردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی
بەبێ مانا ناودەبات.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك
كۆماری ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند،
ئامادەن هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی پابەندبوونەكانیان بە ڕێككەتننامە ئەتۆمییەكە ڕابگرن
و لەگەڵ ولاتانی پێنج كۆ یەكیشدا كۆببنەوە، بەڵام بە مەرجی لابردنی تەواوی ئەو سزایانەی
بەسەر ئێراندا سەپێنراون.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەكەی،
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، بە بڕوای حكومەت و گەلی ئێران، گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا بەبێ لابردنی سزاكان هیچ مانایەكی نییە.
لای خۆیەوە ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەرنسا ڕایگەیاندوە،
هەوڵەكانی پاریس بەردەوام دەبن بۆجیبَەجێكردنی تەواوی بەندەكانی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە
و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەو بارەیەوە.
1168 جار خوێندراوەتەوە